٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٦
هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق هیچ هێزێکی ئێرانی نەپێکاوە

باڵیۆزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هیچ ناوەندێکی ڕاوێژکاری ئێران لە سوریا نەکراوەتە ئامانج.

 حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە سووریا سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن ناوەندی سەربازی ئێران یان ڕاوێژکاری ئێرانی لە دیمەشق کراوەتە ئامانج.

لە کاتێکدا هەندێک لە ڕاپۆرتەکان هێرش بۆ سەر ناوەندی ڕاوێژکاری ئێران لە سووریایان ڕاگەیاندبوو، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵانە، لە تویتێکدا باڵیۆزی ئێران ڕایگەیاند: لە هێرشی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جەرگەی باشووری دیمەشق، هیچ ڕاوێژکارییەکی کۆماری ئیسلامی ئێران نەکراوەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند کە هیچ هاووڵاتییەکی ئێرانی و ڕاوێژکارێکیش شەهید نەبووە؛ هێرشی کوێرانەی زایۆنیستەکان لە دیاریکردنی میحوەری خۆڕاگریدا پشێوییەک دروست ناکات.

342/